原稿の言語: クルド語
ئێستا نوستویت
‌ئاوێنەکەت سەیرت ئەکا
‌سەرینەکەت بۆنت ئەکا
‌قەڵەملێوە نازدارەکەت
‌چاوەڕوانە ڕۆژ بێتەوە
‌لە خەیاڵیا ماچت ئەکا
بەڵام کەسیان ئەوەندەی من بیرت ناکەن
‌ئەوکاتەی دڵت پڕ ئەبێ
‌بە هەموویان
‌ئەوەندەی نازکێشانێکم ژیرت ناکەن
‌
‌ڕەنج سەنگاوی